١٠ نیسان ٢٠٢٤ - ١٦:٢٢
نوێژی جەژن لە تاران بە ئیمامەتی ڕێبەری باڵای ئێران

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، ئیمامەتی نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان دەکات لە تارانی پایتەختی ئێران.

 لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمەوە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی تاران بۆ بەشداریی لە نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە پێش نوێژیی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای ئێران خۆیان گەیاندووەتە موسەللای تاران.

بەرپرسانی باڵای وڵات و فەرماندە سەربازییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەران و باڵوێزەکانی وڵاتانی بیانی جێگیر لە تاران بەشدارییان لە نوێژی جەژنی پایتەخت کردوە.

342/